پایتەخت

قاچاغییەکی گەورەی یەکێتی لە سووتەمەنی ئاشکرا دەکرێت

قاچاغییەکی گەورەی یەکێتی لە سووتەمەنی ئاشکرا دەکرێت
کورتە

لە بزن و مریشکەوە تا فەرش و جگەرە؛ بازرگانییە نایاساییەکانی مەرز و بازگەکان  

پەرلەمانتارێکی ڕەوتی هەڵوێست دۆسیەیەکی گەورەی گەندەڵی، قاچاخچێتی و وەرگرتنی سەرانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکات.



پەرلەمانتارێکی ڕەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی عێراق دۆسیەیەکی سەرانەوەرگرتن لە بازگەی بانی مەقان لە چەمچەماڵ ئاشکرا دەکات، بۆ هەر 1000 لیتر بارێکی سووتەمەنی کە لە کەرکووکەوە بێتە سلێمانی یان بە پێچەوانەوە، بڕی 350 هەزار دینار بەبێ وەسڵ و وەک سەرانە وەردەگیرێت.



ئەو پەرلەمانتارەی ڕەوتی هەڵوێست ئاماژەی بەوە کرد، ئەم جۆرە وەرگرتنی پارەیە بووەتە هۆکاری سەرەکی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی لەو ناوچەیەدا، لە کاتێکدا بەرپرسان دەڵێن داهات نییە.


 
ئەم دۆسیەیە لەکاتێکدایە، پێشووتر عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، پەردەی لەسەر قاچاخچێتی و گەندەڵییەکانی سنووری سلێمانی لادا و ڕایگەیاندبوو، مانگانە نێوان 50 بۆ 100 ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی قاچاخچێتی مەرزەکان، سەرانەی بازگەکان، مەنەفێست و قومارخانەکانەوە لە گیرفانی خەڵک دەردەکرێت.



عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوە دابوو، قاچاخچێتیی بەرفراوان لە مەرزەکانی سنووری سلێمانی لە بزن و مریشک و دووگەوە تا فەرش و شیر و عەلاگەی ڕەش و جگەرە و داروبەرد دەستپێکردووە، ڕۆژانە زیاتر لە 1 ملیۆن دۆلار لە بازگەکانەوە دەچێتە باخەڵی بەرپرسان.

25 ئایار 2026 23:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026