پایتەخت

ڕاگەیەنراوی بەپەلەی دارایی هەرێم

ڕاگەیەنراوی بەپەلەی دارایی هەرێم
کورتە

وەزارەتی دارایی هیچ بیانویەکی بۆ بەغدا نەهێشتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی خێرای لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 بڵاوکردەوە. مژده‌ی به‌ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دا، كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ن و له‌ ڕۆژانی جه‌ژنیش به‌رده‌وام ده‌بن.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، بۆ ڕێگریکردن لە هەر دواکەوتنێک، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 50,000,000,000 دیناری وەک نیوەی داهاتی نانەوتی مانگی 5 خستە سەر هەژماری حکومەتی فیدراڵ، سەرەڕای ئەوەی هێشتا مانگەکە کۆتایی نەهاتبوو و داواکارییەکی لەو شێوەیە لە هیچ سیستەمێکی ژمێریاریدا نییە.

 

لە بەرامبەردا، وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆی 970,741,514,914 دیناری بودجەی گشتی مووچە، تەنها بڕی 890,502,000,000 دیناری ناردووە، بەوەش زیاتر لە 80,000,000,000 دینار کەموکوڕی لە بودجەی نێردراودا هەیە. وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا ئەم کورتهێنانە لە ڕێگەی قەرزەوە پڕ بکاتەوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە دوانەکەوێت.

 

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌، پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لەمڕۆوە دەست پێدەکات و لە ڕۆژانی جەژنیشدا لە کاتژمێر 10ی بەیانی بەردەوام دەبێت. فەرمانبەرانی مووچەی کاش دەتوانن لە کاتژمێر 5ی ئێوارە بەدواوە سەردانی بانکەکان بکەن، و ئەوانەی لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن، لە کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆوە دەتوانن پارەکانیان لە ئامێرەکانی ATM ڕابکێشن. هەر فەرمانبەرێکیش نەتوانێت لەم ماوەیەدا مووچەکەی وەربگرێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەتوانێت سەردانی بانک بکات.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌مێكی دیكه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 

26 ئایار 2026 13:20
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026