وەزارەتی دارایی: لە ماوەی سێ رۆژ دا مووچە دابەش دەکرێت
مووچەخۆران جەژنەکەیان بوو بە دوو جەژن و لیست بڵاوکرایەەوە.
بەر لە جەژنی قوربان مووچە دابەش دەکرێت، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی پێنجی بڵاوکردەوە.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ڕۆژی پێنج شەممە کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە دا، ئەو مووچەخۆرانەی بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن، لەدوای کاتژمێر 5:00 ئێوارە سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە، لەڕۆژانی جەژنیشیدا دابەشکردنی مووچە لە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بەدواوە لە بانکەکان بەردەوام دەبێت بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراوە.