ههولێر؛ شۆفێرانی غاز دەبێت شەوان کار بکەن
هاتووچۆی ههولێر، بڕیارێكی لهپێناو پاراستنی ژیانی ههزاران كهس دهركرد
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڕیارێکی نوێی بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی غازی LPG دەرکرد. داوا دهكات، لە 1ی حوزەیرانەوە غازی شل تهنیا به شهو بگوازنهوه.
ئهمڕۆ هاتووچۆی ههولێر بڵاویكردهوه، بەپێی ڕێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆ، لە ڕێکەوتی 1ی حوزەیرانی 2026 تاوەکو 1ی تشرینی یەکەمی 2026، گواستنەوەی غازی شل لە کاتی ڕۆژدا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
ئەم بڕیارە بەهۆی دەستپێکردنی وەرزی گەرما و بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان دراوە، تاوەکو ڕێگری لە ڕووداوی نەخوازراو و تەقینەوە بگرێت.
له كۆتاییدا هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە کە هەر شۆفێرێک لەو ماوەیەدا و لە کاتی ڕۆژدا غاز بگوازێتەوە، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەبێتەوە.