پایتەخت

حاجیانی کوردستان ده‌گه‌نه‌ کێوی عەرەفە

حاجیانی کوردستان ده‌گه‌نه‌ کێوی عەرەفە
کورتە

حاجیانی هەرێم چەند کاتژمێرێکیان ماوە بۆ گەیشتن به‌ کێوی عەرەفە.

ئەمشەو حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەنە کێوی عەرەفە بۆ بەجێگەیاندنی گرنگترین و سەرەکیترین ڕوکنی پڕۆسەی حەج کە ئەویش مانەوەیە لەو کێوە پیرۆزە.

ئه‌مڕۆ دووشەممە کاروان ستوونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ حاجیانی کوردستان گەشتی خۆیان بەرەو کێوی عەرەفە دەست پێکردووە بۆ ئەوەی سبەی لە کەشێکی ئارامدا خەریکی نزا و پاڕانەوە بن.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، بە چاودێری ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شوێنێکی تایبەت و پڕ لە خزمەتگوزاری بۆ مانەوەی حاجیانی هەرێم لە کێوی عەرەفە دابین کراوە.

گوتەبێژی حەج و عومرە دڵنیایی دایە کەسوکاری حاجیان کە دۆخی تەندروستی هەمووان زۆر باشە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی مردن لە نێویاندا تۆمار نەکراوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی تەواوی پێداویستییەکانی وەک خواردن، خواردنەوە و ساردەمەنی بەبێ بەرامبەر لەوێ ئامادە کردووە.

لە کۆتاییدا داوا لە حاجیان کراوە لە کاتی مانەوەیان لە کێوی عەرەفە دوعای خێر بۆ گەلی کورد و پاراستنی ئارامی هەرێمی کوردستان بکەن.

جێی باسە بۆ ئەمساڵ 5120 کەس لە کوردستانەوە گەیشتوونەتە سعوودیە کە پێکدێن لە 2752 پیاو و 2368 ئافرەت.

25 ئایار 2026 15:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026