تورکیا بڕیاری بەردانەوەی ئاوی دا و فورات ژیایهوه
تورکیا دەرگاکانی بەنداوی ئەتاتورکی کردەوە و ڕووباری فورات دەبووژێتەوە
دوای 7 ساڵ لە داخستنی دەرگاکانی بەنداوی ئەتاتورک توركیا بریاری بهردانهوهی ئاوی دا. ئهمهش بههۆی شەپۆلی باران و بەفری زۆری ئەمساڵ، کە بووەتە هۆی پڕبوونی حەوزی بەنداوەکە.
ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی کارە ئاوییەکانی تورکیا بڕیاری دا دەرگاکانی بەنداوی ئەتاتورک، کە گەورەترین بەنداوی وڵاتەکەیە، لەسەر ڕووباری فورات بکاتەوە. ئەم هەنگاوە لە ماوەی 22 ساڵی ڕابردوودا تەنها بۆ سێیەم جارە جێبەجێ دەکرێت و کاریگەرییەکی ئەرێنی گەورەی لەسەر عێراق دەبێت.
جێگهی ئاماژهیه، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاستی ئاوی ڕووباری فورات لە ناوخۆی عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە و کۆتایی بە وشکەساڵیی چەند ساڵەی ڕابردوو بهێنێت.
هاوکات، شارەزایانی بواری ئاو هۆشداری دەدەنە حکومەتی عێراق کە پێویستە دەستبەجێ ئامادەکاری بکەن بۆ گلدانەوەی ئەم بڕە ئاوە زۆرە لە بەنداوە ناوخۆییەکاندا و ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ پاراستنی ناوچە سنوورییەکان لە مەترسی لافاوی کتوپڕ.