پایتەخت

هەواڵگریی ئیسرائیل هۆشداری لە هێرشی ئێران دەدات

هەواڵگریی ئیسرائیل هۆشداری لە هێرشی ئێران دەدات
کورتە

ئێران هێرشی پێشوەختە دەکات؟ ئەوەی هەواڵگری ئیسرائیل دەیزانێت.

هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل هۆشداری دەدەن لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێکی لەناکاوی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو.

 

ئه‌مڕۆ ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردەوە، هۆشدارییه‌كه‌ دوای کۆبوونەوەی یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری و بەرپرسانی باڵای سەربازی ئیسرائیل هاتووە، چونكه‌ ئیسرائیل ترسی هەیە تاران پێش هەر هەنگاوێکی نوێی ئەمریکا، هێرشێکی پێشوەختە ئەنجام بدات بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا.

 

لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل و فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکانیان لە پەیوەندیدان بۆ هەماهەنگی هەر وەڵامدانەوەیەک.

 

ئەم ئاڵۆزییانە لە کاتێکدایە کە ناکۆکی لە نێوان دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتەنیاهۆ هەیە لەسەر بژاردەی سەربازی یان دانوستان لەگەڵ تاران.

22 ئایار 2026 18:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026