ئامانجی سهردانهكهی مهسرور بارزانی بۆ بهغدا ئاشكرا دهبێت
هەفتەی داهاتوو لە بەغدا چی ڕوودەدات؟ شاندێکی باڵای هەرێم لەڕێیە.
هەفتەی داهاتوو سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، به سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سهردانی بەغدا دەکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی.
ئهمڕۆ عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، لەم سەردانەدا حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ خستنەڕووی ئەزموونی پڕۆژەی (ڕووناکی) کە تایبەتە بە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، تا هاوکاریی تەکنیکی پێشکەش بە حکومەتەکەی عەلی زهیدی بکات بۆ خێراکردنی چاکسازییەکانی کەرتی کارەبای عێراق.
بهپێی زانیارییهكان، سەرۆکوەزیران لەم سەردانەدا بەدواداچوون بۆ دڵنیاییە ئەمنییەکان دەکات تا کۆمپانیاکانی نەوت و غاز بتوانن لەژێرباری دوورکەوتنەوە لە هەڕەشەی درۆنەکان، بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت دەست پێبکەنەوە.
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەتوانێت توانای گشتیی هەناردەکردنی عێراق بە بڕی زیاتر لە 500 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرز بکاتەوە.