هۆشدارییە توندەکەی پاسداران بۆ ئهمریكا
ئۆپەراسیۆنی سەربازی خێرا؛ بۆچی کۆشکی سپی پاشەکشەی کرد؟
سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکی نوێدا ڕایگەیاند کە هێرشە بێئەنجامەکانی هەردوو جەنگی 12 ڕۆژە و جەنگی 39 ڕۆژه، شانبەشانی بێ کاریگەربوونی گەمارۆ ئابوورییەکان، تەواوی پێشبینییەکانی کۆشکی سپییان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی خێرا دژی تاران پووچەڵ کردووەتەوە.
ئهمرۆ سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكردهوه، بەپێی هەڵسەنگاندنی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، واشنتن گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە قووڵە، پێویستە هەڕەشەکانی ئێران بە تەواوی بە جددی وەربگرێت.
هاوکات هێزی دەریایی سوپای پاسداران ئاشكرای دهكات، کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 35 کەشتیی نەوتهەڵگر و بازرگانی لەژێر ئاسایش و هەماهەنگیی ئەواندا بەسەلامەتی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە.
لە بەرامبەردا، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەپاندنی باج لەلایەن ئێرانەوە بەسەر ئەو کەشتییانەی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن بە شەرمەزاری ناوبرد و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ ئەمریکا دەربڕی بە مەبەستی کردنەوەی گەرووەکە بەڕووی هاتوچۆی ئازاددا.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەشداریکردن لە گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ گەرووەکە بە سەرکردایەتیی بەریتانیا.
لەلایەکی دیکەوە، کەناڵی جەزیرە لە زاری بەرپرسانی پاکستانەوە بڵاویکردەوە کە سووربوونی ئەمریکا و ئێران لەسەر داواکارییەکانیان دەربارەی گەرووی هورمز و بەرنامەی ئەتۆمی، قەیرانی گفتوگۆکانی قووڵتر کردووەتەوە.