پایتەخت

فازڵ میرانی هۆشداری ده‌دات

فازڵ میرانی هۆشداری ده‌دات
کورتە

کوردستان شایستەی ئەم ململانێیانە نییە؛ گوتارە ڕاشکاوەکەی فازڵ میرانی.

فازڵ میرانی، لە گوتارێکی نوێدا بانگەشە بۆ واقیعبینی سیاسی و یەکڕیزیی نیشتمانی دەکات.

 

ئه‌مڕۆ فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ وتارێكی نوێیدا ڕایگه‌یاند، دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە و ئەوەی لە ئایندەدا چاوەڕوان دەکرێت ڕەنگە زۆر سەختتر بێت، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەکان کۆتایی بە پاساو هێنانەوە و لۆمەکردنی یەکتری بهێنن.

 

ناوبراو جەخت لەسەر پاراستنی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە وەک دامەزراوەیەکی دەستووری و نیشتمانی کە بە خوێنی شەهیدان بەدەستهاتووە، و ده‌ڵێت: نابێت بە هیچ شێوەیەک پەک بخرێت.

 

هەروەها هۆشداری دەدات لەوەی کە درزکەوتنی یەکڕیزی دەبێتە هەوێنێک بۆ ئەوەی نەیاران گرەوی لەسەر بکەن.

 

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی داوای پێداچوونەوەیەکی نیشتمانیی بێلایەن دەکات بۆ ڕێگری لەوانەی دەیانەوێت شکستەکانیان لەژێر پەردەی ململانێ سیاسییەکاندا بشارنەوە.

 

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پارتی دڵ و باوەشی بۆ هەموو لایەنەکان کراوەیە، چونکە لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوەکەدا هیچ ڕێگەیەکی دیکە جگە لە تەبایی شک نابەن.

22 ئایار 2026 15:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026