ناسنامەی تەواوی ئەو کەسانەی لە سنوور دۆزراونەتەوە
ناسنامەی سێ سەربازی کۆچکردووی جەنگی ئێران-عێراق لە حاجی ئۆمەران ئاشکرا کرا
لە دەوروبەری گوندی بووبەڕەش بە دووری 7 کیلۆمەتر لە ناحیەی حاجی ئۆمەران، ڕووفاتی 3 سەربازی سوپای عێراق دۆزرانەوە کە مێژووەکەیان بۆ جەنگی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.
بهپێی زانیارییهكان، هاووڵاتییەک لەکاتی کۆکردنەوەی کوارگ و ڕێواس لەنێو کێڵگەیەکی میندا ئەم تەرمانەی دۆزیوەتەوە. بەپێی مەدالیا سەربازییەکانی ملیان، ناسنامەکانیان ئاشکرا کراوە کە بریتین لە: مووسا یونس وەهاب، ئەحمەد شوکری خدر و سادق محەممەد مستەفا.
لە ئێستادا تەرمەکان لە شوێنێکی پارێزراو نێژراونەتەوە تا ئەو کاتەی کەسوکاریان دەردەکەون.
جێی باسە ئەو ناوچەیە بەهۆی بوونی مین و نزیکی لە سنووری ئێران، شوێنێکی مەترسیدارە و بانگەواز لە کەسوکاریان دەکرێت سەردانی ناوچەکە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ڕووفاتەکان.