چاوەڕێی بارانی بەهارە بن لەم چەند ڕۆژەدا
پێشبینی باران و هەورەبروسکە بۆ ئەم ئێوارەیە.
کەشناسیی پێشبینی دەکات ڕۆژی یەکشەممە لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران ببارێت، لە بەرامبەردا لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەهۆی چالاکبوونی باوە خۆڵبارین دروستببێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق له ڕاپۆرتێكدا ڕایگهیاند، سبەی شەممە پلەکانی گەرما لە سەرجەم پارێزگاکان بەرزدەبنەوە، بەڵام بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ڕەوشی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
لهلایهكی دیكهوه، بهرێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە دا، کە شەپۆلەکانی بارانبارینی ڕۆژانی ڕابردوو هۆکار بوون بۆ ئەوەی پلەکانی گەرما لەم مانگی ئایارەدا نزمتر بن بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.
ههروهها ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، لهبارهی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ئهوهی خستهڕوو، بەهۆی بەردەوامیی کاریگەریی بارستە هەوای فێنکی دەریای ناوەڕاست، ئاسمانی هەرێم بە زۆری ساماڵ دەبێت.
ناوبراو دهشڵێت: تەنها لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران، ڕاپەڕین و دەڤەری بادینان کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کورتخایەن هەیە. خێرایی با 10 تا 25 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووشەوە کاریگەریی ئەم بارستە هەوا فێنکە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.