پایتەخت

زانیاری لەبارەی دابەشکردنی هاوکاریی مانگانەی ئێزیدییەکان

زانیاری لەبارەی دابەشکردنی هاوکاریی مانگانەی ئێزیدییەکان
کورتە

بۆ ماوەی 96 کاتژمێر پرۆسەی هاوكاری دارایی بۆ ڕزگاربووانی ئێزیدی بەردەوام دەبێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی مینحەی مانگانەی بۆ ئێزیدییە ڕزگاربووەکانی دەستی داعش دەست پێکرد، پرۆسەکەش بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

ئه‌مڕۆ پڕۆژەی مینحەی ڕزگاربووانی ئێزیدی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 10ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، 22-05-2026 پرۆسەکە لە قەزای شێخان و لە هۆڵی لالش دەستی پێکردووە.

 

بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو، ڕۆژی شەممە 23-05-2026 دابەشکردنەکە لە ناحیەی خانکێ دەبێت، ڕۆژی یەکشەممە 24-05-2026 لە کۆمەڵگەی شاریا، و ڕۆژی دووشەممە 25-05-2026 لە کۆمەڵگەی دێربوون کۆتایی بە پرۆسەکە دێت.

 

ئەم پڕۆژە مرۆییە بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا مانگانە بڕی 150 هەزار دینار وەک هاوکاریی دارایی پێشکەش بە 3 هەزار و 590 ڕزگاربووی ئێزیدی لە تەمەن و ڕەگەزی جیاواز دەکرێت.

22 ئایار 2026 10:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026