ئهمریكا كۆتایی به پێگهی ئێران له عێراق دههێنێت
پلانێکی نوێی ئەمریکا بۆ چاکسازی لە حەشدی شەعبی و کۆکردنەوەی چەک ئاشکرا دەبێت
واشنتن گوشارەکانی بۆ سەر حکومەتی بەغدا چڕ کردووەتەوە بە ئامانجی چەککردنی گرووپە چەکدارەکان و ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە پێکهاتەی دەستەی حەشدی شەعبی.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردهوه، دەیڤید پەترایۆس، جەنەراڵی خانەنشینی ئەمریکی و ڕاوێژکاری کۆشکی سپی، لە سەردانێکی 5 ڕۆژەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق کۆبووەتەوە.
ئامانجی سەردانەکە داڕشتنی نەخشەڕێگایەک بووە بۆ کۆتاییهێنان بە شێوازی ئێستای حەشدی شەعبی، دوورخستنەوەی سەرکردە باڵاکانی گرووپە چەکدارەکان لە پۆستە هەستیارەکان، ڕادەستکردنی چەکە قورسەکان بە دەوڵەت، و دانانی ئەفسەری پیشەگەر بۆ ئامادەکاریی تێکەڵکردنیان لەناو دەزگا فەرمییەکاندا.
ئەم چاکسازییانە وەک مەرجێکی سەرەکی بۆ بەردەوامیی پشتگیرییەکانی ئەمریکا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات دادەنرێن.