پایتەخت

ئەمریکا خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند

ئەمریکا خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند
کورتە

ئەمریکا سزای بەسەر 9 بەرپرسی حیزبوڵڵا و هاوپەیمانەکانیدا سەپاند و خەڵاتێکی 10 ملیۆن دۆلاری ڕاگەیاند

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر 9 کەسایەتیی سەر بە حیزبوڵڵا، بزووتنەوەی ئەمەل، سوپای لوبنان و دیپلۆماتکارێکی ئێرانیدا سەپاند، بە تۆمەتی دروستکردنی بەربەست لەبەردەم پڕۆسەی ئاشتی لە لوبنان.

 

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، حیزبوڵڵا ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و دەبێت بە تەواوی چەک بکرێت، جەختیشی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە سزادانی ئەو بەرپرسانەی ڕێگە بۆ حیزبوڵڵا خۆش دەکەن تاوەکو توندوتیژی دژی گەلی لوبنان ئەنجام بدات.

 

سزاکان 3 پەرلەمانتاری حیزبوڵڵا (حەسەن فەزڵوڵڵا، ئیبراهیم مووسەوی، حوسێن حاج حەسەن) و سەرکردەیەکی باڵای گرووپەکە (محەممەد عەبدولموتەڵیب فەنیچ)ی گرتووەتەوە. هەروەها محەممەد ڕەزا شەیبانی، باڵیۆزی دەستنیشانکراوی ئێران، لەگەڵ 2 ئەندامی بزووتنەوەی ئەمەل و 2 ئەفسەری سوپای لوبنان لە لیستی سزاکان دانراون.

 

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە حیزبوڵڵا دژی دانوستانە ڕاستەوخۆکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل وەستایەوە، کە تێیدا ئەمریکا و ئیسرائیل مەرجی سەرەکییان بۆ ئاشتی، داماڵینی تەواوەتی چەکی ئەو گرووپەیە.

 

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕی 10 ملیۆن دۆلار خەڵاتی دارایی بۆ هەر زانیارییەک تەرخان کردووە کە ببێتە هۆی ئاشکراکردنی سەرچاوە داراییەکان و سیستمە بانکییەکانی حیزبوڵڵا بە مەبەستی پەکخستنی تواناکانی ئەو ڕێکخراوە.

22 ئایار 2026 09:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026