جووتیاران دڵخۆش بن و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و گه‌نمه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌ستی پێكرد

كۆمپانیاكانی قه‌یوان و خۆشناو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌نمی ماوه‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراوی ئه‌وانه‌ی نزیكن له سنووری ناوچه دابڕێندراوه‌كان گه‌نمه‌كانیان وه‌رنه‌گیرا و به‌بازاڕ نه‌كرا، بۆیه له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به وه‌رگرتنی گه‌نمی ماوه‌ی جووتیاران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی لیژنەی وەرگرتنی گەنم له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی قه‌یوان و خۆشناو گفتوگۆمان كردووه و ئه‌وان له‌ئێستاوه ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نمی ماوه‌ی جووتیاران ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی پێوه‌ره دیاریكراوه‌كان پرۆسه‌كه ده‌ست پێده‌كات.
به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كراوه، هەر تۆنێک گەنمی پلە یەک به 550 هەزار دینار وه‌رده‌گیرێت و هه‌ر تۆنێك گەنمی پلە دوو به 525 هەزار دینار وه‌رده‌گیرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌م پڕۆژه‌یه كه وه‌ك هاوكری و پشتیوانی زیاتری جووتیاران سه‌یر ده‌كرێت، پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی تایبه‌ته و پرۆسه‌كه به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی بازرگانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.