سوریا؛ بەرپرسێکی مەترسیداری زیندانەکان گیرا
جەلادەکەی سێدنایا لە حومس خۆی حەشاردابوو، بەڵام دۆزرایەوە
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حومس، بەرپرسێکی پێشووی زیندانی سێدنایایان دەستگیر کرد.
ئهمڕۆ کەناڵی ئیخبارییەی فەرمی سوریا ڕایگەیاند، ئەم دەستگیرکردنە لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکاندا دێت بۆ ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکان.
هەرچەندە هێشتا ناسنامەی دەستگیرکراوەکە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئەم هەنگاوە گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە زیندانی سێدنایا بە یەکێک لە خراپترین زیندانەکانی جیهان دادەنرێت و ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە کوشتارگەی مرۆڤ وەسفی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، لە پێنج ساڵی یەکەمی شەڕی ناوخۆی سوریادا، لە نێوان 5000 بۆ 13000 کەس لەم زیندانەدا لەسێدارە دراون. هەروەها مەزەندە دەکرێت لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە 100000 کەس لە سوریا بێسەروشوێن بووبن، کە بەشێکی زۆریان لە زیندانی سێدنایا بوون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سەرەتای ساڵی 2024 دێت کە تێیدا دەستەی تەحریر شام چەندین ناوچەی کۆنترۆڵ کرد و دواتر ئهحمهد شهرع كۆتایی به سهردهمی حكومڕانی بهشار ئهسهد هێنا.