تاپۆکردنی زەوییەکان خێرا دەکرێت
ئەگەر فەرمانبەری، ئەم هەواڵە بۆ تۆیە؛ وردەکاریی تاپۆكردنی زهوی و دابهشكردنی
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر گەیشتە قۆناغی حەوتەم و تیروپشک بۆ زیاتر لە 6 هەزار پارچە زەوی کرا.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، تیروپشکی قۆناغی حەوتەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەڕێوەچوو.
لەم قۆناغەدا 6 هەزار و 500 پارچە زەوی دابەش دەکرێن، کە 3 هەزار و 500 پارچەیان لە ناوچەی جەژنیکان بۆ فەرمانبەران تەرخانکراوە و 3 هەزار پارچەکەی دیکەش وەک قەرەبوو دەدرێتە خاوەن مافەکان.
وەزیری شارەوانی ئاماژەی بەوە کرد کە تا ئێستا لە کۆی 82 هەزار فەرمانبەری شایستە لە هەولێر، زیاتر لە 42 هەزار فەرمانبەر زەوییان بۆ دەرچووە.
هەروەها مژدەی ئەوەی دا کە تاپۆی زەوییەکانی قۆناغی یەکەم خەریکە تەواو دەبێت و لە ماوەیەکی نزیکدا ڕادەگەیەنرێت. جەختكرایهوه، کە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو فەرمانبەرانی شایستە سوودمەند دەبن.