پایتەخت

ئەمریکا له‌ ئێران نیگەرانە

ئەمریکا له‌ ئێران نیگەرانە
کورتە

ئەمریکا نیگه‌رانه‌ له‌ توانا مووشەکی و سەربازییەکانی ئێران و خێرا بنیاتنانه‌وه‌ی.

دوای هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر توانا سەربازییەکانی ئێران، توانای وڵاتەکە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی توانا مووشەکی و سەربازییەکانی، بەرپرسانی ئەمریکای تووشی شۆک کردووە.

بەگوێرەی دوو سەرچاوەی ئاگادار لە خەملاندنەکانی هەواڵگری ئەمریکا، هێزی سەربازی ئێران زۆر خێراتر دەست بە بنیاتنانەوە دەکات کە پێشبینی بۆ کرابوو. بەپرسێکی ئەمریکا پێشبینی دەکات لە ماوەی تەنیا شەش مانگدا، ئێران بتوانێت سەرجەم توانە درۆنییەکانی بنیاتبنێتەوە.

بەرپرسانی ئەمریکا هۆشداری دەدەن، کە بنیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی ئێران، بە گۆڕینی شوێنی پرۆگرامە مووشەکییەکان، وێستگەی بەرهەمهێنانی مووشەک و چەک، کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە جەنگی 28-2-2026 وێران کرابوون، بە مانای ئەوەدێت کە ئێران هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئەگەر بێتو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی دەستپێکردنەوەی هێرش بدات.

بەرپرسێکی ئەمریکا بە سی ئێن ئێنی گووت: "ئێران سەرجەم ئەو وادانەی تێپەڕاندووە کە لەلایەن هەواڵگری ئەمریکا بۆ بنیاتنانەوەی توانا مووشەکییەکانیان دانابوو. ئەمریکا بەتایبەتی لە هێرشە درۆنییەکانی ئێران نیگەرانە، چونکە ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن، ئێران دەتوانێت لە ڕێگەی درۆنەوە ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە بەهۆی لاوازکردنی توانا مووشەکییەکانیان دروست بووە.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی توانای خێرای ئێران بۆ بنیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی، بۆ یارمەتییەکانی ڕووسیا و چین دەگەڕێتەوە. هەفتەی ڕابردوو، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ڕاگەیاند، چین کەرەستەی یارمەتیدەر بۆ بەرهەمهێنانی مووشەک پێشکەشی ئێران دەکات.

ماوەیەکی زۆرە ترەمپ بە بەردەوامی هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگ دەکات ئەگەر بێتو ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران شکتسبهێنێت. ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لەسەر داوای وڵاتانی پاکستان، سعودییە و ئیماڕات وادەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دواخست، کە بە گوتەی خۆی، بڕیاربوو 19-5-2026 دەستپێبکەنەوە، ئەمەش بەمەبەستی "دانوستان و ڕێککەوتن."

21 ئایار 2026 16:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026