بریارێكی مێژوویی له بهغداوه گهیشت
دۆسیەی نوگرە سەلمان؛ دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر تۆمەتبارێکی سەرەکی دا
دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ تۆمەتبارێکی دۆسیەی ئەنفال دەرکرد.
ئهمڕۆ دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعد خزعەل سەرۆکی دادگا، لە ڕێکەوتی 14/5/2026 سزای لەسێدارەدانی هەتا هەتایی بە پەت بۆ تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد حەردان زەیتەر عوبێدی ناسراو به 'عهجاج نوگره سهلمان' دەرکرد.
بەپێی بڕیاری دادگا، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەکانی یاسای دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ژمارە 10ی ساڵی 2005 و یاسای سزادانی عێراقی، بە تاوانی کۆمەڵکوژی (جینۆساید) و تاوانکاری دژی مرۆڤایەتی سزا دراوە. تاوانەکان پێکهاتوون لە کوشتنی ئەنقەست، برسیكردن، تینووکردن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو و زیندەبەچاڵکردنیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا.
هەروەها لە بڕیارەکەدا هاتووە کە تاوانەکان بریتی بوون لە سووکایەتیکردن بە دەستبەسەرکراوان، ڕفاندنی زۆرەملێی کەسوکاریان و منداڵەکانیان، لەگەڵ دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ژنانی دەستبەسەرکراو لە ناوچەی نوگرە سەلمان، کە ژمارەیان 1068 کەس بووە. ئەم تاوانانە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی تاوانکاریی ڕێکخراودا بووە کە هاوڵاتیانی کوردی ڕزگاربووی پڕۆسەکانی ئەنفالی کردووەتە ئامانج، لە ماوەی دەستبەسەرکردنیان لە 30/7/2025 تاوەکو 13/5/2026.
دادگا ڕوونیکردووەتەوە کە دۆسیەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەنێردرێتە دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی (تەمیز) بۆ وردبینی، هەروەها لایەنە زیاندمەندەکان مافی داوای قەرەبووکردنەوەیان هەیە لە دادگا مەدەنییەکاندا دوای ئەوەی بڕیارەکە پلەی کۆتایی وەردەگرێت.
