هونهرمهنێكی گهورهی كورد دهستگیركرا
کورتە
دەستبەسەرکردنی کتوپڕی هونەرمەندێکی ناسراوی کورد؛ لە ماڵەکەیدا چی ڕوویدا؟
هێزە ئەمنییەکان لە شاری جوانڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هونەرمەندی کورد ئەمیر سوبحانی و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.
ئهمڕۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویكردهوه، ڕووداوی ههڵكوتانه سهر ماڵی هونهرمهند ئەمیر سوبحانی ڕۆژی دووشەممە 18ی ئایاری 2026 ڕووی داوە.
ئەمیر سوبحانی بەپێی بڕیارێکی دەستبەسەرکردنی 10 ڕۆژە، گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا).
جێی ئاماژەیە، ئەم هونەرمەندە پێشتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرابوو.