نوێنهری ئێران دهچێته ئهمریكا بۆ دیداری ترهمپ
ئەنجومەنی ئاسایش چاوەڕێی وەڵامی تاران بۆ ناردنی نوێنهرهكهی بۆ ئهمریكا دەکات
تاران هێشتا بڕیاری نەداوە بەشداری لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بکات.
ئهمڕۆ ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە هێشتا دیار نییە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە کۆبوونەوەی رۆژی 26ی ئایاری ئەنجوومەنی ئاسایش له ئهمریكا ئامادە دەبێت یاخود نا.
بە گوتەی بەقایی، ئەم کۆبوونەوەیە بە سەرۆکایەتی خولیی چین و بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ساز دەکرێت، بۆیە بانگهێشتنامە ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئێران کراوە، بەڵام تاران سەرقاڵی تاوتوێکردنی بابەتەکەیە بۆ بڕیاردانی کۆتایی.