گۆڕانكارییهكی خێرا له دۆسیهی لاهور تاڵهبانی ڕوویدا
لاهور تاڵهبانی و بڕیارە نوێیەکەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم
فەرمانگەی سەرۆکایەتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان (دەستەی سزایی)، نووسراوێکی جێبەجێکردنی ئاڕاستەی دادگای تاوانەکانی 2ی سلێمانی کرد.
ئەمڕۆ دانا تەقیەدین، گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی بە پایتهخت میدیای ڕاگەیاند، نووسراوەکە تایبەتە بە دۆسیەی ژمارە 543ی ساڵی 2024 کە تایبەتە بە ڕاگیراوانی کەیسی لالەزار، بۆ ڕاگرتنی ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر بەو لایەنانەی بەپێی ماددەی 56 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبار کرابوون.
بە وتەی دانا تەقیەدین، نووسراوەکە داوا دەکات دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای ناوبراو بکرێت بۆ وەرگرتنی ڕێکاری پێویست.