پارتی و کۆمەڵ لەسەر چی ڕێککەوتن؟
دۆخی چەقبەستووی کوردستان دەشکێت؟ کۆبوونەوەی گرنگی پیرمام
شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام لەگەڵ شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، له‌پێناو کردنەوەی گرێکوێرەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه کۆبوونەوە.
ئه‌مڕۆ فازڵ میرانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ڕایگەیاند، باسیان لە پاراستنی قەوارەی هەرێم کردووە و ئاماژەی بەوە دا کە لاوازیی کورد لە پەرتەوازەییدایە.
لە بەرامبەردا، عەبدولستار مەجید گوتی: لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانن، بەڵام بڕیاری خۆیان ناگۆڕن و بەشداری تێدا ناکەن. هاوڕای پارتین و له‌گه‌ڵ به‌هێز كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانین.
کۆمەڵی دادگەری، 3 کورسی لە پەرلەمانی کوردستان (کە دانەیەکیان جیابووەتەوە) و 1 کورسی لە پەرلەمانی عێراق هەیە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌ممه شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کرد، هاوڕاییان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رزێكی نوێی سیاسی و یاسایی له كوردستان نیشاندا.