دهۆك؛ 5 كرێكار له بهرزاییهوه كهوتنهخوارهوه
ڕووداوێکی تراژیدی لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون؛ 4 کەس گیانیان لەدەستدا
ڕووداوێکی دڵتەزێن لە پارێزگای دهۆک لە کاتی کارکردندا ڕوویدا و و ژمارهیهك كرێكار له شوێنێكی بهرز كهوتنهخوارهوه.
بەپێی زانیارییە سهرهتاییهكان، 5 کرێکار لە کاتی کارکردنیاندا لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون و لەنێو ئامێری بەرزکەرەوەی پڕۆژەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
بەهۆی سەختی ڕووداوەکەوە، تا ئێستا 4 لەو کرێکارانە گیانیان لەدەستداوە. قوربانییەکان پێکهاتوون لە ئومێد تەحسین تەمەن 17 ساڵ، رەیان سەفەر تەمەن 24 ساڵ، زیاد ئیبراهیم تەمەن 25 ساڵ و سیزار شڤان تەمەن 26 ساڵ.
لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە بەدواداچوون کردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە و دۆخی تەندروستی کرێکارەکەی دیکە.