پایتەخت

64 ساڵەی پێشمەرگایەتیی سەرۆک بارزانی

64 ساڵەی پێشمەرگایەتیی سەرۆک بارزانی
کورتە

په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له‌ 64 ساڵه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیی

 64 ساڵ بەسەر بوونی سەرۆک مەسعود بارزانی بە پێشمەرگەدا تێدەپەڕێت. بەم بۆنەیەوە، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاوکردەوە و تێیدا ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی.


سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا سڵاوی بۆ ڕۆحی پاکی ئەو شەهیدانە نارد کە خوێنی خۆیان لەپێناو ئازادیدا بەخشیوە، هاوکات دەستخۆشی و ڕێزلێنانی ئاراستەی ئەو قارەمانانە کرد کە ئێستا ئەو ئەرکە پیرۆزەیان لەسەر شانە و جەختی کردەوە کە پێشمەرگەبوون هەمیشە باڵاترین شانازییە.


دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس:

 

"سڵاو لە ڕۆحی پاکی ئەو پێشمەرگانەی خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی ئازادی و سەربەرزی بۆ گەلەکەیان و لەو ڕێگەیەدا شەهید بوون. سڵاو لە هەموو ئەو قارەمانانەی ڕێگەی پێشمەرگایەتییان هەڵبژاردووە و ئەو ئەرکە پیرۆزەیان لەسەر شانە، چاویان ماچ دەکەم. پێشمەرگەبوون باڵاترین شانازییە."

20 ئایار 2026 11:24
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026