عوسمان گوڵپی سزا درا
دادگای سلێمانی بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسی عوسمان گوڵپی دەرکرد
دادگای سلێمانی، بریاریدا بۆ ماوهی شهش مانگ مامۆستا عوسمان گوڵپی زیندانی بكات.
ئەمڕۆ بڕیاری شەش مانگ زیندانیکردن بۆ مامۆستا و چالاکوان عوسمان گوڵپی لهلایهن دادگای کەتنی سێی سلێمانی دەرکرا و سزاکەشی بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕاگرت.
ئەم بڕیارە لەسەر سکاڵای ئەیوب نیعمەت (ئارام قادر)، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی بووە، دوای ئەوەی عوسمان گوڵپی لە بابەتێکی ڕۆژنامەوانیدا وەک سیاسییەکی دۆڕاو ناوی بردبوو، کە دادگا ئەم دەستەواژەیەی بە ناوزڕاندن لەقەڵەم داوە.
هەرچەندە پێشتر لە 29ی 7ی 2025 هەمان دادگا بڕیاری بێتاوانی بۆ ناوبراو دەرکردبوو، بەڵام دادگای پێداچوونەوەی سلێمانی بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە. سەرەڕای داوای پارێزەرەکەی بۆ مامەڵەکردن بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری، دادگا بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی سزاکەی دەرکردووە.