پایتەخت

نوێترین زانیاری لەسەر مووچە؛ بەغدا دەستی بە تەمویلکردن کرد

نوێترین زانیاری لەسەر مووچە؛ بەغدا دەستی بە تەمویلکردن کرد
کورتە

تەنها دوو مەرج ماوە بۆ ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان؛ وردەکاری تەواو.

وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆسەی تەمویلکردنی مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی حکومەتی فیدراڵی دەست پێکرد، هاوکات ئامادەکارییەکان لە هەولێریشەوە بۆ ناردنی لیستی مووچە و میزان مڕاجەعە بۆ بەغدا دەستیان پێکردووه‌.

 

بەپێی پلانەکە، ڕۆژی چوارشەممە لیستی مووچەی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، و ڕۆژی پێنجشەممەش شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی پێشکەشکردنی لیستەکە و میزان مڕاجەعە.

 

ناردنی تەمویلی مووچەی هەرێم بۆ مانگی 5 کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێبکات، بەندە بە تەواوکردنی نووسراوێکی وەزارەتی نەوت و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ.

 

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایه‌ کە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم لە 13ی ئایاری 2026 دەستی پێکرد و لە 16ی ئایاری 2026 کۆتایی پێهات.

19 ئایار 2026 12:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026