دۆخی نائاسایی کەشوهەوا ڕاگهیهندرا
پێشبینی 48 کاتژمێری داهاتوو؛ ئەو گۆڕانکارییەی کە چاوەڕواننەکراو بوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان و ئاراس جەبار، کەشناس، هۆشداری لە ناجێگیربوونی کەشوهەوای ناوچەکە دەدەن بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک.
ئهمڕۆ کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 19-5-2026، دۆخی بەرگەهەوا دەگۆڕێت و پێشبینی تاوە بارانی لێزمە و کورتخایەن، لەگەڵ هەورە بروسکەی بەهێز لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەکرێت.
بهپێی بڵاوكراوهكه، سبهی چوارشهممه ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری کەمێک باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لەگەڵ بوونی هەورەبروسکە لەسەر لووتکەی ناوچە شاخاوییەکان.
ههروهها ئاراس جەبار، شارهزای کەشناسی رایگهیاند، بەپێی پێشبینییەکان، لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر، کەرکووک، دهۆک و باکووری گەرمیان ئەگەری نمەباران و هەورەبرووسکەی توند بههۆی ناجێگیری لە کەشوهەوای ناوچەکەدا هەیە.
ئهو كهشناسه دهشڵێت: کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە سلێمانی، هەڵەبجە، سۆران و ڕاپەڕین بەهێزتر دەبێت و دەبێتە هۆی تاوەبارانی بەخوڕ و بارینی تەرزە لە ناوچە شاخاوییەکاندا
بەهۆی بەهێزی بروسکەکانەوە، پسپۆڕانی کەشناسی داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە چوون بۆ شوێنە بەرز و شاخاوییەکان خۆیان بەدوور بگرن.