پەیامە نوێیەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ئێران و ئەمریکا بەرەو ڕێککەوتن یان پێکدادان؟ عێراقچی هەموو شتێکی ئاشکرا کرد.
وهزیری دهرهوهی ئێران دوای كۆبوونهوهی لهگهڵ وهزیری ناوخۆی پاكستان، جهختی له پرۆسەی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان كردهوه.
ئهمڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەرەڕای گومان و بێمتمانەیی قووڵیان بەرامبەر بە ئەمریکا بەهۆی ئەزموونی تاڵ و بەڵێنشکێنییەکانی ڕابردوویەوە، وڵاتەکەی بە دیدێکی بەرپرسیارانەوە چووەتە ناو پرۆسەی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان.
ههروهها ئاماژهی بهوهداوه، لە هیچ هەوڵێک درێغی ناکهن بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەیی بەرگری لە ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی. هۆشداریشی دا لە لێکەوتەکانی شهڕهكه و بە سەپێنراو لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ناوی برد، و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لایەنە هێرشبەرەکان سزا بدەن، بەتایبەتی لەسەر بۆردوومانکردنی شاری میناب کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 170 قوتابی و مامۆستا.
هاوکا ت، عێراقچی ستایشی هەوڵەکانی پاکستانی کرد بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان. لە بەرامبەردا، وەزیری ناوخۆی پاکستان جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ تاران کردەوە و ئومێدی خواست نێوەندگیرییەکانی ئیسلام ئاباد ببێتە هۆی چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.