پارتی پەیامێکی بەپەلە لەسەر پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە
فراکسیۆنی پارتی هێڵی سوور بۆ قەوارەی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، بەیاننامەیەکی فەرمی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 34 ساڵ بەسەر یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ فراكسیۆنی پارتی له بهیاننامهیهكدا ڕایگهیاند، پەرلەمان بنەمای سەرەکی شەرعیەت و پاراستنی قەوارەی سیاسی و دەستووری هەرێمی کوردستانە لە عێراقدا، کە بەرهەمی خەبات و قوربانی گەلی کوردستانە.
فراکسیۆنی پارتی پشتیوانی خۆی بۆ هەر دەستپێشخەرییەک ڕاگەیاند کە ئامانج لێی کاراکردنەوەی پەرلەمان بێت، بەتایبەت لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەدا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێم.
ئهمه لهكاتێكدایه، له 20ی تشرینی یەکەمی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. ههروهها لە 2ی کانوونی یەکەمی 2024دا، پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد و لهم كاتهوه تائێستا پهرلهمان هیچ دانیشتنێكی ئهنجام نهداوه.