دادگەی فیدڕاڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا

پەرلەمانی کوردستان هەڵناوەشێتەوە و بەردەوام دەبێت
دوای ئەوەی لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن لە دژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵوەشاندنەوەی سکاڵایەکی لە دادگەی فیدڕاڵی تۆمارکردبوو، دادگەی فیدڕاڵی بڕیاریدا.
کەمێک پێش ئێستا، دادگەی فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵا کە لە دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرابوو کۆبوویەوە و هەردوو سکاڵاکەی ڕوتکردەوە.
هەردوو سکاڵاکە لەسەر داوای لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن لە دادگەی فیدڕاڵی تۆمار کراوە، کە یەکەمیان لە دژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لایەن سێ پەرلەمانتار واژۆ کرابووچ بۆ ئەوەی بڕیاری هەڵوەشاندندوەی پەرلەمان بدات و سکاڵای دووەم، ڕاستەوخۆ لە دژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بووە، بۆ ئەوەی دوای ئەو هەموو ماوەیە کە کۆنەبووەتەوە، پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە.