پایتەخت

نەشتەرگەرییەکی گەورە لە ژێر چاودێری توندی ئەمنیدا

نەشتەرگەرییەکی گەورە لە ژێر چاودێری توندی ئەمنیدا
کورتە

لە لێواری بێهۆشبوونەوە بۆ زیندانی کانی گۆمە؛ چیرۆكی ئازار و ژانی گیراوێكی لاله‌زار

ڕۆژ دوای ڕۆژ چیرۆکی نوێ لەباره‌ی ڕووداوەکەی لالەزارەوە ئاشکرا دەبێت؛ لە ئێستادا باس لە دەستگیرکراوێکی زیندانی کانی گۆمە دەکرێت، کە لە ژێر ئەشکەنجەداندا قۆڵی دەرچووە.

 

ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی باڵا لە زیندانی کانی گۆمە ئاشکرای کرد، یەکێک لە دەستگیرکراوانی ڕووداوەکەی لالەزار، بە هۆی توندیی ئەشکەنجەدان و هەڵواسینەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، قۆڵی دەرچووە.

 

کەسوکاری زیندانییەکە باس لەوە دەکەن، کە دوای 9 مانگ لە دۆخی سەختی زیندان، بە هۆی خراپیی تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە کراوە و نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجام دراوە.

 

بە گوتەی کەسوکاری زیندانییەکە، پزیشکەکان ڕایانگەیاندووە کە پێویستە تا 1 مانگ لە ژێر چاودێریدا بێت و نەجوڵێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکان پێش بەهۆشخۆهاتنەوەی تەواوەتی و بەپەلە، بە ئازارەوە بردوویانەتەوە بۆ گرتوخانەی کانی گۆمە.

 

ئەم پێشهاتە نوێیە لە کاتێکدایە کە داواکاری گشتی، ڕۆژنامەنووسان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆنسوڵخانەکان، داوای بەپەلە دەکەن بۆ فریاکەوتنی گیراوانی دۆسیەی لالەزار کە لە ژێر ئەشکەنجەی بەردەوامدان.

18 ئایار 2026 12:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026