ترەمپ و نەتانیاهۆ بۆ شه‌ری داهاتوو لەسەر هێڵن
ئۆپەراسیۆنی گەورە لە ڕێگادایە: گڵۆپی سەوزی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران؟
پێشبینی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگێكی گه‌وره و وێرانكه‌ر له ناوچه‌كه ده‌كرێت. نەتانیاهۆ نیو كاتژمێر ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ترەمپ كردووه و میدیاكانی ته‌لئه‌بیب ورده‌كاریی جه‌نگ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویانكردنه‌وه، هێرشەکانی داهاتووی وڵاتەکەیان بۆ سەر ئێران بە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ سوپای ئەمریکا ئەنجام دەدرێن، لە ئێستاشدا تەلئەبیب چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی واشنتن دەکات.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا. پەیوەندییەکە زیاتر لە 30 خولەکی خایاندووە و تێیدا باسی ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر ترەمپ ڕەزامەندی بدات، هێرشەکان ڕاستەوخۆ دەستپێدەکەن و کەرتی وزەی ئێران ئامانجی سەرەکی دەبێت. هەرچەندە ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕەکە تەواو ئامادەیە، بەڵام بڕیاری کۆتایی بەستراوەتەوە بە ڕەزامەندی سەرۆکی ئەمریکاوە.