هۆکاری دواخستنی دادگایی کردنی برازاکانی جەلال تاڵەبانی ئاشکرا کرا
دادگاییکردنی لاهور تاڵەبانی دووبارە دواخرا و هۆکارەکەی ئاشکرا کرا.
دووبارە دانیشتنی دادگاییکردنی برزاکانی جەلال تاڵەبانی دواخرا، ئەندامێکی تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی وردەکاری دانیشتەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دانا تەقیەدین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دووبارە بە هۆکاری پەراوی زۆری دۆسییەکە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی برازاکانی جەلال تاڵەبانی دواخرا، دانیشتەکە بە کراوەیی مایەوە و بەبێ دیاری کردنی هیچ وادەیەک.
دانا تەقیەدین باسی لەوە کرد، لە دانیشتنەکە شایەتحاڵێک کە پێشمەرگەیەکی لالەزار بوو سەرجەم تۆمەتەکانی پێچانەوەی چەکی ڕەت کردەوە، گووتی هیچ جۆرە چەکێکی نەپێچاوەتەوە.
ئەو ئەندامەی تیمی پارێزەرانی لاهوور تاڵەبانی ئاماژەی بەوە دا، هیچ وتەیەک لە برازاکانی جەلال تاڵەبانی وەرنەگیرا، تەنیا پێشمەرگەکە وتەی لێ وەرگیرا.