پایتەخت

دادگایی کردنی لاهور تاڵەبانی دواخرا

دادگایی کردنی لاهور تاڵەبانی دواخرا
کورتە

لە نێو دادگای دووی سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو و دادگاییکردنی لاهور تاڵەبانی دووبارە دواخرا.

دوای کاتژمێرێک لە بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی برازاکانی جەلال تاڵەبانی، بە هۆکارێکی نادیار دانیشتەنەکە دواخرا.

بەپێی زانیارییەکانی پایەخت میدیا، دانیشتنی دادگایی کردنی برازاکانی جەلال تاڵەبانی بۆ ماوەیەکی کاتی هەڵپەسێردراوە، دواتر دانیشتنەکە دەست پێ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی لاهور تاڵەبانی و پۆڵاد تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار بۆ جاری دووەم دانیشتنی دادگا بۆ وردبینی لە کەسیەکە بەڕێوەچووە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت لە نێو دانیشتنەکە گرژی لە نێوان لایەنگرانی لاهور تاڵەبانی و هێزە ئەمنییەکان دروست بووە، هاوکات لایەنگرەکە دەستگیرکراوە.

14 ئایار 2026 12:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026