پایتەخت

هۆکاری نەناردنی مووچە چییە؟

هۆکاری نەناردنی مووچە چییە؟
کورتە

وا بڕیاربوو ئەمڕۆ یان سبەی مووچە بنێردرێت، بەڵام کێشەی تێ کەوتوو و دواخرا

دوای لێکتێگەیشتنی هەرێم و بەغدا، چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ پارەی مووچەی مانگی ئایار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، بەڵام دووبارە کێشە دروست کرایەوە و پارەکە نەنێردرا.

بەپێی گوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا و هەولێر، هۆکاری سەرەکی نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەبوونی پارەی نەختینەییە لە عێراق و ئەمە وایکردووە، پارەی مووچە خەرج نەکرێت.

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کاتی کردنەوەی پرۆژەی ئاوی فریاگوزاری خێرای هەولێر ڕایگەیاند، دووبارە بەغدا داواکاری نوێ هەیە و کێشەی بۆ ناردنی مووچە دروست کردووەتەوە و گوتی: “زۆربەی ئەو گرفتانەی هەن، بەداخەوە خەتای ئێمە نین، بەڵكو زۆرجار ئێمە باجی ئەم سەركەوتنەکانمان دەدەین و دەیانەوێت سزامان بدەن.”

لە دوێنێوە لێژنەیەکی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ چاودێری و بەدواداچوونی بیرە نەوتەکانی هەرێم، هاتووەتە هەولێر و ڕاپۆرتی خۆیان دوای هێرشە درۆنییەکان بۆ بەغدا بەرز کردووتەوە و تێدا ڕایانگەیاندووە، کە ئەم
هێرشانە کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی رێژەی نەوتی هەرێم هەیە، ئەمەش لە کاتێک دایە کە پێشتر بەغدا دەیگوت دوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پارەی مووچە دەنێرین.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە ناکرێت و تەیف سامی، بەرپرسانی وەزارەتەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە پارەی نەختینەیی بەردەست نییە.

20 تەمموز 2025 11:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025