پایتەخت

بەرپرسانی ئێران لە ئەگەری ڕووخانی ڕژێم پلانی هەڵاتن دادەڕێژن

بەرپرسانی ئێران لە ئەگەری ڕووخانی ڕژێم پلانی هەڵاتن دادەڕێژن
کورتە

چارەنووسی سەرکردەکانی ئێران هاوشێوەی بەشار ئەسەد دەبێت؟ پلانی نوێ دادەڕێژن.

بەرپرسانی ئێران هاوشێوەی بەشار ئەسەد، لەئەگەری ڕووخانی ڕژێم هەوڵی هەڵاتن بۆ ڕووسیا دەدەن.

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی لە زاری چەند شیکەرەویەکی وڵاتەکە ئاشکرای کردووە، بەهۆی زیادبوونی ئەگەری شكستهێنانی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و دەستپێکردنەوەی جەنگ، بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە بیر لە خۆ دەربازکردن دەکەنەوە و پلانی هاڵاتن بۆ ڕووسیا دادەنێن.

شکستهێنانی دانوستانەکان لە کاتێکدایە، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیانی ئیسرائیل دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئێستا دەکرێت ڕووخانی ڕژێمی "ئێران دەرئەنجامێکی" واقعیانە بێت، بەڵام ناتوانن گەرەنتی بدەن.

سەعید گلکار، ڕاوێژکارێکی باڵای ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، هەڵاتی بەرپرسانی ئێران بەگوێرەی پێگە و پلەکانیان دەگۆڕێت، بۆ نموونە، دەکرێت فەرماندە باڵاکان وەک محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هاوشێوەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا بەرەو ڕووسیا هەڵبێت، بەڵام بەرپرسانی پلە نزمتر بە ئەگەری زۆرەوە هانا بەرەو عێراق و ئەفغانستان دەبەن و لەوێ خۆیان حەشار دەدەن، چونکە ئەو دوو وڵاتە پەیوەندی تووند و تۆڵی لەگەڵ ئێران هەیە.

ئەم ڕاوێژکارە ڕوونیکردەوە، ئەگەر ڕەچاوی ئایدیۆلۆژیا و کولتووری ڕژێمی ئێران بکەین، هەڵاتن لە ساتەوەختی ڕووخانی ڕژێمەکە بە "جێهێشتن" لە قەڵەم دەدرێت، ڕژێمی ئێران بۆ حوکمڕانی بنیاتنەندراوە، بەڵکو بۆ "هەمیشە هەوڵدان بۆ دەربازبوون لە ڕووخان" بنیادنراوە.

13 ئایار 2026 11:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026