پایتەخت

هەڵمەتی گرتنی سەگی بێلانە دەستیپێکردەوە

هەڵمەتی گرتنی سەگی بێلانە دەستیپێکردەوە
کورتە

لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان هەڵمەتی گرتنی سەگی بێلانە دەستیپێکردەوە


 
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ گرتنی سەگی بێلانە دەستیپیکردەوە.


 سبەی چوارشەممە، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان، هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ گرتنی سەگی بێلانە لە سنووری قەزای پیرمام دەستپێدەکات.


 
بەپێی زانیارییەکان تەواوی ئەو سەگانەی لە ناوچەکەدا کۆدەکرێنەوە، دەگوازرێنەوە بۆ ئەو شێڵتەرانەی کە پێشتر بۆ ئەم مەبەستە تەرخانکراون، ئامانجی سەرەکیی هەڵمەتەکە بنبڕکردنی دیاردەی بڵاوبوونەوەی سەگی بێلانەیە لەناو گەڕەک و شوێنە گشتییەکاندا، بە شێوازێکی تەندروست و شارستانی کە ژیانی ئاژەڵەکانیش بپارێزرێت.

12 ئایار 2026 23:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026