پایتەخت

خەڵاتی 15 ملیۆن دۆلار بۆ نهێنیەکانی سوپای پاسداران داندرا

خەڵاتی 15 ملیۆن دۆلار بۆ نهێنیەکانی سوپای پاسداران داندرا
کورتە

هەر کەسێک نهێنی سوپای پاسداران ئاشکرا بکات 15 ملیۆن دۆلار خەڵات دەکرێت

 

ئەمڕۆ سێشممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، بڕی تا 15 ملیۆن دۆلار وەک پاداشت دەبەخشێتە هەر کەسێک کە زانیاری ورد و دروست سەبارەت بە چالاکییە داراییە نایاساییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و لقە جیاوازەکانی بخاتەڕوو.

 

لە ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەدا، واشنتن سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێرانی تۆمەتبار کردووە بەوەی لە ڕێگەی زنجیرەیەک چالاکیی نایاساییەوە داهات کۆدەکاتەوە، گرنگترینی ئەو چالاکییانەش بریتین لە فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی گەمارۆدراوی ئێران، کە دواتر ئەم داهاتانە بۆ دابینکردنی بودجەی چالاکییە تیرۆریستییەکان بەکاردەهێنرێن.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتیان و سەرچاوە ئاگادارەکان دەکات هەر زانیارییەکیان هەیە لەسەر تانکەرەکانی نەوتی سوپای پاسداران، لایەنە بەشداربووەکان لە گواستنەوەی نایاسایی نەوت، یان هەر کەس و قەوارەیەک کە هاوکاری دارایی ئەم ڕێکخراوە دەکات، پەیوەندی بە بەرنامەی پاداشت بۆ دادپەروەرییەوە بکەن بۆ ئەوەی لەو پاداشتە داراییە سوودمەند بن.

12 ئایار 2026 23:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026