پایتەخت

لە کەلار زیاتر لە 10 گەڕەک بێ ئاون

لە کەلار زیاتر لە 10 گەڕەک بێ ئاون
کورتە

بەهۆی هەورەبروسکەوە زیاتر لە 10 گەڕەک بێ ئاو بوون


 
بەهۆی زیان گەیشتن بە سیستەمی کارەبای پاڵاوگەیەکی سەرەکی بەهۆی هەورە بروسکەوە پڕۆسەی دابەشکردنی ئاو بۆ زیاتر لە 10  گەڕەکی کەلار وەستاوە.


 
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار ڕایگەیاند، هەورە بروسکە لە کارەبای سەرەکیی پاڵاوگەی ئاوی کەلار یەکی داوە، ئەم ڕووداوە بووتەوە پەککەوتنی کارەکانی پاڵاوگەکە و ڕاگرتنی دابەشکردنی ئاو لەو ناوچانەی کە سوودمەندبوون لەو وێستگەیە.


 
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی کەلار ناوی گەڕەکەکانی خستەڕوو کە ئاویان ڕاگیراوە، (خەبات، شارەوانی، شارەوانی یەک، ڕاپەڕین، مامۆستایان، فەرمانبەران، شەهیدان شقارتەکە، تەجاوزەکانی پشت شارەوانی، سەرکەوتن، شێروانە، سیروان و بازاڕ).


 
بەڕێوەبەرایەتییەکە دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە کە تیمەکانی چاککردنەوە لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداوەکەن و سەرقاڵی چاککردنەوەی گرفتە تەکنیکییەکەن، ئاماژە بەوەش کراوە کە دەستبەجێ دوای تەواو بوونی کارەکان، دابەشکردنی ئاو بۆ هاووڵاتییان ئاسایی دەبێتەوە.

12 ئایار 2026 22:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026