لەگەڵ هاتنی هەواڵی مووچە نرخی مریشک بەرزبووەوە

ماوهی چهند ڕۆژێكه نرخی مریشك بهشێوهیهكی بهرچاو بووهتهوه و بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵیش بۆ پایتەخت میدیا هۆكارهكانی خستهڕوو
ماوەی چەند ڕۆژێکە، نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، هاووڵاتییان لە نرخەکەی نیگەرانن بەم هۆیەوە پایتەخت میدیا پەیوەندی بە بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ کرد بۆ ئاشکرا کردنی وادەی دابەزینی نرخەکەی.
ئهمڕۆ شهممه فیراس سدیق، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە بازاڕەکان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەرهەمهێنانی مریشک لە ئاستی پێداویستی ناوخۆ بەرزترە، ساڵانە پێویستمان بە 150 هەزار تۆنە، بەڵام توانای بەرهەمهێنانمان سەرووی 270 هەزار تۆنە، هەر بۆیە بەرهەمی زیادەمان ڕەوانەی ناوەڕاست و خوارووری عێراق دەکەین، لە رابردوو حکومەتی عێراق کێشە بۆ هاوردەکردنی بەرهەمەکانمان دروست دەکرد ئەمەش وایدەکرد هەڵئاوسان دروست ببێت نرخی مریشک بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک خاوەن پڕۆژەکانی پەلەوەر لە کاتی زەرەرمەندبوون وازیان لە بەرهەمهێنانی مریشک هێنا و خستنەڕوو کەم ببێتەوە هەر بۆیە نرخەکەی بەرزببێتەوە.
فیراس سدیق سەبارەت بە دانانی نرخی مریشک گووتی: "ئەمڕۆ لە کێڵگە پەلەوەرییەکان نرخی مریشک بە 2هەزار و 900 دینار بووە بەڵام کاتێک لەوێوە دەردەچێت دوکاندارەکان بە ئارەزووی خۆیان نرخەکەی دیاری دەکەن و هەل دەقۆسنەوە بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکەی."
ناوبراو هۆکارێکی دیکە دەخاتەڕوو، لەگەڵ بڵاوبوونەوە و هاتنی هەواڵی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوکاندارەکان هەلەکە دەقۆسنەوە بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکەی.
بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ وادەی دابەزینی نرخی مریشک ئاشکرا دەکات، بەرزبوونەوەی نرخی مریشک کاتییە، خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکان لە ماوەی کەمتر مانگێکی دیکە، دەستدەکەنەوە بە بەرهەمهێنانی مریشک و نرخەکەی ئاسایی دەبێتەوە.