پایتەخت

هاوشێوەی هەرێمی کوردستان کارەبای کەرکووک دەبێتە 24 کاتژمێریی

هاوشێوەی هەرێمی کوردستان  کارەبای کەرکووک دەبێتە 24 کاتژمێریی
کورتە

دواجار عێراق بڕیاریدا، هاوشێوەی شارەکانی هەرێمی کوردستان، کارەبای شاری کەرکووک بە مۆلیدە بکاتە 24 کاتژمێریی

 

بەپێی نووسراوێکی محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک، هەریەک لەقائیمقام و سەرۆکی شارەوانی و لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی کەرکووکی ڕاسپارد، کارکردنی مۆلیدەکان لە ناو شاری کەرکووک بکرێت بە 24 کاتژمێری. 

 

هاوکات، کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ هەر 4 کاتژمێرێک، ئەوا ماوەی کاتژمێرێک پشوویان دەبێت.

 

هەر بەگوێرەی نووسراوەکە، ئەم بڕیارە لە ڕۆژی سێشەممەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و دەستپێکردنی تاقیکردنە وزارییەکان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

دەرکردنی ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، هەموو چاوەکانی عێراق لەسەر کارەبای 24 کاتژمێری هەرێمی کوردستانە، دەیانەوێت هاوشێوەی کوردستان شارەکانیان ڕووناک بکەنەوە.

12 ئایار 2026 22:11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026