پایتەخت

ئیسرائیل ترەمپی پەلکێشی شەڕی ئێران کرد نەک کورد!

ئیسرائیل ترەمپی پەلکێشی شەڕی ئێران کرد نەک کورد!
کورتە

بەرپرسی پێشووی ناوەندی دژەتیرۆری ئەمریکا: سەرچاوەی کێشەکان ئیسرائیلە نەک کوردەکان

 

جۆ کێنت بەرپرسی پێشووی ناوەندی دژەتیرۆری ئەمریکا، لە پەیامێکی توند دا وەڵامی تووڕەییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر بە کورد دەداتەوە و ڕایدەگەێنێت، "سەرچاوەی کێشەکان ئیسرائیلە نەک کوردەکان".

 

ئەمڕۆ سێشەممە جۆ کێنت، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕەخنەی توندی لە حکومەتی ئیسرائیل گرت و ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئیسرائیل خەونێکی خەیاڵیان بە ترەمپ فرۆشتووە، پلانەکە وا داڕێژرابوو کە لە ڕێگەی پڕچەککردنی کورد و نەیارەکانی ئێرانەوە دەسەڵاتی ئێران بەخێرایی بڕوخێندرێت، بەڵآم دەرکەوت کە ئەمە تەنیا تاکتیکێک بووە بۆ پەلکێشکردنی ئەمریکا بۆ ناو شەڕێکی بێ ئەنجام.

 

بەرپرسی پێشووی ناوەندی دژەتیرۆری ئەمریکا هۆشداری دەداتە ترەمپ کە نابێت توڕەیی خۆی بەسەر کورد دا بڕێژێت، چونکە کورد هاوبەشێکی سەرەکی و متمانەپێکراوی ئەمریکایە لە شەڕی دژی تیرۆردا، ئەو پێی وایە ترەمپ دەبێت ڕەخنە لە ڕاوێژکارەکانی خۆی بگرێت کە ڕێگەیان داوە ئیسرائیل یاری بە سیاسەتی دەرەوەی واشنتن بکات.

 

کێنت لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا شکستیان هێناوە لە نیشاندانی ڕاستییەکان بە ترەمپ و ڕێگەیان داوە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەپێناوە ئەجێنداکانی ئیسرائیل بکەوێتە مەترسییەوە و واشنتن تێوەگلانی بنبەستێکی سەربازی ببێت.

12 ئایار 2026 21:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026