پایتەخت

هەزاران فەرمانبەر لە بەردەڕەش زەوی وەردەگرن

هەزاران فەرمانبەر لە بەردەڕەش زەوی وەردەگرن
کورتە

فەرمانبەرانی بەردەڕەش ئاگادار بن: لیستەکان لە پارێزگان

 

سەرۆکایەتی شارەوانی قەزای بەردەڕەش نوێترین پێشهاتەکانی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی ڕاگەیاند و گوتی، ناوی نزیکەی 3 هەزار فەرمانبەری قەزای بەردەڕەش گەڕاوەتەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، سیروان حەسەن، سەرۆکی شارەوانی بەردەڕەش ڕایگەیاند، ناوی نزیکەی 3 هەزار فەرمانبەر لە سەنتەری قەزاکە گەڕاوەتەوە کە مافی سوودمەندبوونیان لە زەوی هەیە، ئاماژەی بەوەش کرد کە پرۆسەی وردبینی لە سەرجەم ناوەکان تەواو بووە و تەنها هەماهەنگی کۆتایی لەگەڵ پارێزگا ماوە بۆ پشتڕاستکردنەوە و دەستپیکی قۆناغی دابەش کردنی زەوییەکان.

 

سیروان حەسەن، سەبارەت بە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی قەزاکە ئاشکرا کرد، کە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بە بەهای چوار ملیار دینار پرۆژە جێبەجێ کراون، جەختی لەوەش کردەوە کە بەهۆی گرفتی نەختینە قەیرانی داراییەوە لە ئێستادا %50ی پڕۆژەکانی قەزاکە پەککەوتوون، کە ڕێژەی تەواو بوونی هەندێکیان لە نێوان %40 بۆ  %60 دایە.

 

یەکێکی دیکە لە پلانەکانی شارەوانی گۆڕینی شوێنی پیشەسازیی کۆنی شارەکەیە بۆ پارکێکی گشتی، سیروان حەسەن ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێکارە یاساییەکان و گۆڕینی زەوییەکە کۆتایی هاتووە و تەنها چاوەڕێی تەرخانکردنی بودجەی پێویستن بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکە.

12 ئایار 2026 21:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026