پایتەخت

پارتی پەرلەمانی کوردستان کارا دەکاتەوە

پارتی پەرلەمانی کوردستان کارا دەکاتەوە
کورتە

پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵەکانی بۆ کاراکردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێکردووە و بە نوسراوی فەرمی کە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی شوڕای هەرێمی کوردستان کراوە، داوای چۆنیەتی و رێکاری کاراکردنی پەرلەمانی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، لە چەند رۆژی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوسراوی فەرمی کە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی شوڕای هەرێمی کوردستان کراوە، داوای رێگاکان و چۆنیەتی کاراکردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و ئەوانیش بە ئەرێنی وەڵامیان داوەتەوە.

پایتەخت زانیویەتی کە ئەنجوومەنی شوڕای هەرێم بەمشێوەیە وەڵامی داوەتەوە: تاوەکو ئێستا تەنها 97 پەرلەمانتار سوێندی یاساییان خواردووە، بۆیە دەنگی زۆرینە لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی 49 پەرلەمانتار دەبێت و ئەگەر بێتوو هەر بڕیارەک 49 دەنگ بهێنێت، ئەوا پەسند دەکرێت و پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت کارەکانی خۆی بە ئاسایی و یاسایی ئەنجام بدات.

بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و یەکێتیش ئاوت کردووە.

12 ئایار 2026 11:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026