پایتەخت

نەخۆشخانەی میهرەبانی: داوای لێبووردن لە ڕای گشتی و وەزارەتی تەندروستی دەکەین

نەخۆشخانەی میهرەبانی: داوای لێبووردن لە ڕای گشتی و وەزارەتی تەندروستی دەکەین
کورتە

دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەی میهرەبانی هۆکاری داخستنی بەشێکی نەخۆشخانەکەیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ئاشکرا کرد.

نەخۆشخانەی میهرەبانی ڕوونکردنەوەی لەسەەر بڵاوبوونەویە دەنگۆی داخستنی نەخۆشخانەکەیان و هەبوونی دەرمانی قاچاخ ڕوونکردنەوە دەدەن.

نەخۆشخانەی میهرەبانی ڕایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی داخستنی نەخۆشخانەکەمان لەسۆشیال میدیاکان بەهۆی بوونی دەرمانی نایاسایی، ئێمە وەکو دەستەی کاگێڕی و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوە، کەوا هۆکاری داخستنی هۆڵەکانی نەشتەرگەری بەهۆی دواکەوتنی نوێکردنەوەی مۆڵەتی نەخۆشخانەکەمان بووە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەیاندا هاتووە، سەڕەڕای بوونی چەند تێبینی و داواکاریەکی تیمەکانی پشکنین لەسەر نەخۆشخانەکەمان، وەزارەتی تەندروستی هاوکارمان بوونە لە درێژکردنەوەی ماوەی نوێکردنەوەکە و پێدانی ماوەی زیاتر و ئاگادارکردنەوە بۆ چاکردنەوەی کەموکوڕیەکانی نەخۆشخانە لەپێناو سەلامەتی نەخۆشان بەڵام بەهۆی بوونی هەندێ ڕێکاری نوێ لە هەندێک لە فەرمانگەکانی تری دەرەوەی وەزارەتی تەندروستی کە بووە هۆکاری دواکەوتنی مۆڵەتەکە.

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا، ڕووی دەمیان لە ڕای گشتی دەکەن و دەڵێن: "بۆ ئەم هەڵە لێک تێگەیشتینە، داوای لێبووردن لە ڕای گشتی و وەزارەتی تەندروستی دەکەین، لە ئێستادا ڕێکارەکانی نوێکردنەوەی مۆڵەت لە تەواوبووندایە و مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکرێت، هیوادارین وەزارەتی تەندروستی لەماوەیەکی نزیکدا مۆڵەتەکەمان بۆ نوێ بکەنەوە تاکو بتوانین بەردەوام بین لە خزمەتکردنی خەڵک و نەخۆشان لە هەرێمی کوردستان."

12 ئایار 2026 08:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026