شوێنگرەوەی تەیف سامی دیاریکرا
لە حکومەتی نوێی عێراقدا، تەیف سامی نابێتەوە بە وەزیری دارایی.
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە وزارییەکانی حکومەتی عێراقدا، ئەندازیار محەممەد دڕاجی بە فەرمی وەک شوێنگرەوەی تەیف سامی بۆ پۆستی وەزیری دارایی عێراق دەستنیشان کرا.
دڕاجی پێشتر ئەزموونی لە چەندین پۆستی باڵای حکومیدا هەبووە، ئەرکی ڕێکخستنەوەی سیاسەتی نەختینەیی و زاڵبوون بەسەر ئالەنگارییەکانی کورتهێنانی بودجەی پێسپێردرابوو، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم گۆڕانکارییە ئاماژەیە بۆ قۆناغێکی نوێ لە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیە ئابوورییە هەستیارەکان، بەتایبەت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان بەغداد و هەرێم و پرسی مووچەی فەرمانبەران.
تەیف سامی لە تشرینی یەکەمی 2022 لە کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی وەک وەزیری دارایی سوێندی یاسایی خوارد، لە ماوەی کارکردنیدا چەندین جار لەگەڵ شاندە داراییەکانی هەرێم کۆبووەتەوە و بە سەدان کێشەی دروست کردووە لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.