وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 961 ملیار دینار گەیشتووە
وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی تەواوی پارەی مووچەی مانگی چواری ڕاگەیاند؛ بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
تەمویلی مووچەی مانگی چوار خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە بە سێ ڕۆژ مووچە بەسەر فەرمانبەران دا دابەش بکرێت.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، کە سەرجەمی بڕەکەی 961,736,000,000 ملیار دینارە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری دووپاتی کردەوە، هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی نیسان وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی (16,624,814,478) ملیار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسانی نەناردووە، کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت لە چەند کاتژمێر داهاتوودا، لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران بڵاودەکرێتەوە، بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەکرێت.