پایتەخت

ڤاڵڤێردی بە 500 هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت

ڤاڵڤێردی بە 500 هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت
فێدی ڤاڵڤێردی، یاریزانی ئۆرگوایی یانەی ریال مەدرید
کورتە

ڤالڤێردی سزای دارایی دەدرێت و ڕەنگە نیشانەی کاپتنی لێ بسەندرێتەوە


 داهاتووی فێدریکۆ ڤاڵڤێردی، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی یانەی ریال مەدرید، کەوتووەتە ژێر پرسیارەوە دوای زنجیرەیەک ڕووداوی تەمومژاوی لەنێو یانە مەدریدییەکەدا، بەپێی نوێترین زانیارییەکان، ئارسیناڵ و چوار یانەی گەورەی ئەورووپا چاودێری دۆخەکە دەکەن بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە مێرکاتۆی هاوینەدا.


 
سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە مەشقەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، گرژی لەنێوان ڤاڵڤێردی و ئۆریلین چوامینی دروست بووە، هەرچەندە ڤاڵڤێردی ڕتی کردووەتەوە کە شەڕ ڕوویدابێت، بەڵام یاریزانەکە لەنێو ژووری جل گۆڕیندا تووشی پێکانێکی سەخت بووە و سەری بەر مێزێک کەوتووە، پزیشکەکان پشتڕاستیان کردەوە کە تووشی زەبری مێشک بووە و پێویستی بە 10 بۆ 14 ڕۆژ پشووە، ئەمەش بەو مانایەیە کە وەرزەکەی لەگەڵ شاهانەکان کۆتایی هاتووە.


 
یانەی ریال مەدرید بە شێوەیەکی توند وەڵامی ئەم ڕووداوەی دایەوە و هەر یەکە لە ڤاڵڤێردی و چوامینی بە بڕی 500 هەزار یۆرۆ سزا دا، ئەم تێکچوونی پەیوەندییە وای کردووە یانەکانی ئارسیناڵ، چێڵسی، مانچێستەر سیتی، پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن بکەونە کێبڕکێ بۆ کڕینی ڤاڵڤێردی.

12 ئایار 2026 14:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026